تورکیا سیخوڕێکی رژێمی داگیرکەر دەستبەسەر دەکات

دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) ڕاگەیاند کە سیخوڕێکی مۆساد بە ناوی سەرکان چیچەک دەستبەسەر کراوە.
دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ داواکاری گشتی ئیستانبوول و بەڕێوبەرایەتی تێکۆشان لە بەرامبەر تیرۆر سەر بە دایرەی پۆلیسی ئیستانبوول سەرکان چیچەکی بە تۆمەتی کارکردن لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەستبەسەر کرد.
میت ڕاگەیاند کە چیچەک پەیوەندی لەگەڵ فەیسەڵ رەشید ئەندامی ناوەندی ئۆپڕاسیۆنەکانی رژێمی داگیرکەر ئەنجام داوە. چیچەک قبولی کردووە کە زانیاری لەبارەی چالاکڤانێکی فەلەستینی کۆبکات کە دژی سیاسەتی رژێمی داگیرکەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە.
بە پێی لێکۆلینەوەکان دەرکەوت کە سەرکان چیچەک ناوە ڕاستییەکەی محەمەد فاتیح کەلەش بووە و لەبەر ئەوەی ژیانی پیشەیی خۆیدا تووشی قەرزێکی زۆر بووە ناوەکەی گۆڕیوە. چیچەک لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ژێر ناوی بەدواداچوونەکانی پاندۆرا دەستی بە کاری بەدواداچوون کردووە. لەو ماوەیەدا چاوی بە موسا کوش و پارێزەر توغرولخان دیپ کەوت، کە دەستیان بە تۆمارە گشتیەکان دەگات و لە بەرامبەر قازانجی داراییدا زانیارییان دەست دەکەوێت. هەر دوو کەس له ئێستادا به تۆمەتی کارکردن بۆ رژێمی سەهیۆنی له زینداندان.
چیچەک لەکارە بەدواداچووندا سەرنجی مۆسادی بە لای خۆی کێشایەوە و لە ٣١ی تەمووز فەیسەڵ رەشید لە ڕێگەی واتساپەوە پەیوەندی لەگەڵ ئەنجام دایەوە. رەشید خۆی وەک کارمەندێکی شەریکەیەکی یاسا لە دەرەوەی وڵات ناساندبوو.
رەشید داوای لە چیچەک کرد کە لەبارەی چالاکڤانێکی فەلەستینی کە لە ئیستانبوول دەژی زانیاری کۆبکات و لە ١ی ئاب بە نرخی ٤ هەزار دۆلار دراوی ڕەمزیی پێ داوە. لەگەڵ ئەوەی چیچەک ئاگای لەوە هەبوو کە ئامانج چالاکڤانێکی فەلەستینییە و مووسا کوش سزای ١٩ ساڵ زیندانیبوونی بە سەر سەپێندراوە پێشنیارییەکەی قبول کرد.
چیچەک هەوڵی دا کە چالاکڤانە فەلەستینییەکە بدۆزێتەوە بەڵام نەیتوانی. لە ١ و ٢ی ئاب بە بەهانەی دۆزینەوەی خانوو بۆ کرێ چووە ناو باڵەخانەیەک و بەدواداچوونی کرد. بەڵام لەبەر ئەوەی نەیتوانی زانیاریی پێویست کۆبکات لە ٣ی ئاب پەیوەندی نێوان چیچەک و رەشید کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سێباستیان لێکۆرنو سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دوای کەمتر لە مانگێک لە دەستبەکاربوونی دەستی لەکارکێشایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٧ هەزار و ١٦٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٩ هەزار و ٦٧٩ کەس.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، بەبۆنەی ٣٨مین ساڵڕۆژی دامەزراندنییەوە ڕایگەیاند بزووتنەوەکە وەک هەمیشە لەسەر پەیمانی خۆی بۆ بەرگریکردن لە گەل و پیرۆزییەکانی فەلەستین بەردەوامە و تا ئەو کاتەی مافەکان بەدەست دێنەوە و خاکەکە ڕزگار دەکرێت.
بەپێی هەواڵی میدیا داگیرکەرەکان، حەماس مەرجی ئەوە داناوە کە مەروان بەرغوسی، ڕێبەری فەلەستینی کە ماوەیەکی زۆرە زیندانی کراوە ئازاد بکرێت.